ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بڕیارە سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە، ئەمشەو لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی  سبەی یەكشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد ئەبوغەیس ، ئەمنیداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی  گەیشتوەتە بەغدا و له‌ لایه‌ن فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لێكراوە.





PM:08:25:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت