مستەفا کازمی باس لەکوژرانی دووەم کەسی داعش دەکات

‌مستەفا کازمی و هێزی دژە تیرۆری عێراق

وێستگە نیوز-

مستەفا کازمی، دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکانمان دووەم گەورەترین کەسی ناو داعشیان لە عێراق کوشتووە".


ئەمڕۆ شەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەچوارچێوەی وتارێکیدا لە یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر باسی لەوەکرد، "لە چوارچێوەی دەیان هەڵمەتی سەربازی و ئەمنی بۆ روبەڕونەوەی داعش لە عێراق، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دووەم گەورەترین کەسی ناو داعش بکوژن".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو هێزە ئەمنییەکان لە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و پۆلیس هاوکاربوون لە تێکشکاندن و کۆتاییپێهێنانی داعش و هەوڵەکانیشیان بەو ئاراستەیە بەردەوام دەبێت".

لە حوزەیرانی ساڵی 2014دا، گروپی چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە خاکی عێراق و سوریادا گرت، دواتریش لە ساڵی 2017دا هێزە سەربازییەکانی عێراق سەرکەوتنی یەکجارییان بەسەر ئەو گروپەدا راگەیاند.


PM:03:56:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت