دواجار به‌غدا دانی به‌ زانكۆكانی هه‌رێمدا نا


وێستگه‌ نیوز ـ
دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ، دواجار كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر كرا، ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت، تەنیا كێشەی زانكۆی گەرمیان ماوە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

د. محەمەد شاكر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: "چەندین ساڵ بوو كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هەبوو، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر، توانیمان كێشەكە چارەسەر بكەین و لە قۆناغی یەكەمدا حكومەتی عیراقی فیدراڵ دانپێدانانی بۆ حەوت زانكۆی هەرێمی كوردستان دەركرد و ئێستا ئەو حەوت زانكۆیە كێشەیان نەماوە".

ئەندامەكەی لیژنەی خوێندنی باڵا دەڵێت: "لیژنەیەك لە بەغداوە سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆكی كردووە و دەتوانم بڵێم ئەویش پەسەند كراوە و كێشەی نەماوە، تەنها زانكۆی گەرمیان ماوە بەغدا دانپێدانانی بۆ دەربكات".

لەبارەی مەرجی بەغدا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستانیش دانپێدانان بۆ هەندێ زانكۆ دەربكات، د. محەمەد وتی: "سەرەتا شتێكی وایان داوا كرد، بەڵام ئەوە نەكراوەتە مەرج و لابراوە".


AM:08:41:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 20588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت