دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لە هەولێر یەکێتی کێبڕکێی زۆرترین کورسی دەکات

‌دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ

وێستگە نیوز-

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ دەڵێت، "بۆ ئەمجارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گڕوتینێکی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی ئامادە دەکات"

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتوه‌، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "دەرباز کۆسرەت ڕەسول لەکۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە کە هەولێر بایەخێکی تایبەتی هەیە، بۆ ئەمجارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە گڕوتینێکی جیاوازەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان و کێبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی ئامادە دەکات".
 
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌هه‌ولێر باس له‌وه‌شكراوه‌، "کۆبوونەوەکە راو سەرنجی وردی خۆیان و چۆنیەتی جیاوازی بازنەکانی هەڵبژاردن و مامەڵەکردن لەگەڵیان خستەڕوو".

بڕیاره‌ له‌ مانگى 10ی 10ی 202، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.


AM:12:01:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت