لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

‌دیمەنێک لە قەدەغەی هاتووچۆ

وێستگە نیوز-

لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، قه‌ده‌غه‌ی نیمچه‌یی هاتوچۆی لە کاتژمێر 8:00 ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکانیان لە کاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی دەبێت".

بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتژمێر 08:00ی شەوی 08-04-2021 تاوەکو کاتژمێر 08:00ی شەوی 12-04-2021 جێبەجێ دەکرێن.

بڕیارە نوێیەکانی وەزارەتی ناوخۆ حەوت بڕیارن و بەمشێوەیەن:

یەكەم: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر 08:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی.

دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.

سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.

چوارەم: ئالۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم، و لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.

پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (12 و 13) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەل خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.

شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.

حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی 08-04-2021 لە کاتژمێر 08:00ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی 12-04-2021 کاژێر 08:00ی شەو جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

دەقی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان


No description available.


PM:10:40:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو