پۆلیسی گەرمیان پێنج کارمەندی بەڕێوبەرایەتییەکەی دەستگیرکرد
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان
وێستگە نیوز-
له نێوان ئه‌فسه‌رێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان و 5 كارمه‌ندى به‌شى نه‌هێشتنى تاوانى هه‌مان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شهر دروست بووه و وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، "ئه‌و 5 كارمه‌نده ده‌ستگیركراون".
مقەدەم، عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان رایگەیاندووە، " به‌هۆى وه‌ستانى ئه‌فسه‌رێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له پێش به‌شى نه‌هێشتنى تاوان له هه‌مان بهڕێوهرایهتى كه پێیدا تێپه‌رێوه كه قه‌ده‌غه بووه له‌وێوه تێپه‌ڕێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه شهر له نێوان ئه‌و ئه‌فسه‌ره و 5 كارمه‌ندى ئه‌و به‌شه دروستبووه".
وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان وتیشى، "ئه‌و 5 كارمه‌نده ده‌ستگیركراون و له ئێستادا به‌فه‌رمانى به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌نجومه‌نێكى لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه پێكهێنراوه".
قەدوری ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، " لە ئەنجامی شەری نێوان ئەو کارمەندانەیان جگە لە چەند برینێکی سووکی جەستەیی، سەرجەمیان سەلامەتن و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە".
PM:08:15:07/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت