ته‌ندروستی عێراق: 33 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 368 توشبووی نوێش تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و 368 توشبووی نوێ تۆماكراوه و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبوون گه‌یشته 873 هه‌زار و 568.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، پێنج هه‌زار و 303 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و به‌وه‌شی كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاسه‌ری عێراق گه‌یشته 778 هه‌زار و 535 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژنیگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 توشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتۆته 14 هه‌زار و463.
PM:04:34:04/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت