له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ دۆلار روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، پێشنیازکراوە مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار خەرجبکرێت. دەشڵێت، "حکومەت بە هیچ جۆرێک پابەند ناکرێت بە جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەوە".

عەدنان زرفی، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند: پێشنیازێک هەیە کە حکومەت مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەشبکات، بەڵام تاکە شتێک بتواندرێت جێبەجێ بکرێت، بریتیە لە یاسا و رێنماییەکانی جێگیرکراوی ناو بودجە.



ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەرلەمانتاران پێشنیازی دەکەن تەنیا وەک بیرۆکە و بۆچوون دەکرێت شتی نوێی تیادابێت، نەک مەرج بێت جێبەجێبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی پێشنیازێکی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی حکومەت و سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی لە پرۆسەی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکردنی دراودا.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای لە حکومەت کردبوو مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران بە دۆلار خەرجبکرێت.


AM:10:24:04/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 10224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت