سەرۆکی ئەرجەنتین ڤاکسینی وەرگرت و توشی کۆرۆنا بوو

‌ئەلبێرتۆ فیرناندیز

وێستگە نیوز-

سەرۆكی ئەرجەنتین دەڵێت، "سەرەڕای وەرگرتنی ڤاكسینی جۆری "سبوتنیگ"ی ڕوسی، بەڵام تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە".


ئەلبێرتۆ فیرناندیز، سەرۆكی ئەرجەنتین لە ئەژماری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای ئەوەی تووشی تایەك بووم، كە پلەكەی 37.3 بوو لەگەڵ سەرئێشەیەكی كەم، بۆیە پشكنینی کۆرۆنام ئەنجامدا و دەركەوت پشكنینەكە پۆزەتیف بوو".

سەرۆكی ئەرجەنتین، كە ئێستا تەمەنی 62 ساڵە لە ئێستادا خۆی كەرەتنین كردووە و دەشڵێت، "دۆخی تەندروستیم باشە و هیوادارم ڕۆژی لەدایكبوونم بەبێ‌ كۆرۆنا یادبكەمەوە، بەڵام لە هەموو بارێكدا دۆخی دەروونیم زۆر باشە".

ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆكی ئەرجەنتین لە 21ی كانوونی دووەم ژەمی یەكەم و لە 11ی شوبات ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنای لە جۆری "سبوتنیگ"ی ڕوسی وەرگرتووە.

لە ئێستادا وڵاتی ئەرجەنتین (44 ملیۆن دانیشتووانە) شەپۆلی دوومی كۆرۆنا لێیداوە و تا ئێستا زیاتر لە 2.3 ملیۆن كەس تووشی پەتاكە بوون و زیاتر لە 56 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.


AM:09:32:03/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو