ته‌ندروستی ئێران: 91 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 10 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 91 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 91 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردنیش گەیشتە 62 هەزار و 549.

روونیشیكردەوە: 10 هەزار و 250 كەسی دیكەش تووشی پەتاكە بوون و بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە یەك ملیۆن و 875  هەزار و 234 كەس كە یەك ملیۆن و 608 هەزار و 807یان چاكبوونەتەوە.

وتەبێژی تەندروستی ئێران راشیگەیاند: باری تەندروسی سێ هەزار و 953 تووشبووی كۆرۆناش نا جێگیرە.


PM:02:45:30/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت