پیاوێک لە ماڵەکەیدا بە "پشتێنەکەی" خۆی دەخنکێنێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، ئەمشەو پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی "پشتێنەکەی" خۆی خنکاندووە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کراوە.
 
عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە راگەیاند، ئەو کەسە ناوی "ش. س. س"ە و لەدایکبووی ساڵی 1989 بووە، لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە بە "پشتێنەکەی" خۆی خنکاندووە.
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسە دوو ژن و سێ منداڵی هەیە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پیاوە هیچ پەیامێکی لەدوای خۆی جێنەهێشتووە، ئەوەشی خستەڕوو کە کێشەیان لەگەڵ کەسدا نەبووە.


PM:11:55:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت