لە سلێمانی داعشێک دەستگیرکرا
داعشە دەستگیرکراوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ده‌ستگیركردنی داعشێكی راگه‌یاند، كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و له عه‌شیره‌تی دلێمییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه: لەسەربنەمای بوونی زانیاری پێشوەختە هێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (م، ص، م، م) لە 27ی شوباتی 2021 ده‌ستگیركرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه لە ریزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام بووە، لەساڵی 2014 لە پارێزگای سەلاحەدین لە قەزای بێجی پەیوەندی کردوە و بەیعەتی بەدەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام داوە، تا ساڵی 2015 لە عیراق لە گەڵیان ماوەتەوە پاش تێکشکاندنی ریزەکانی داعش لە سنوری پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە سوریا‌و لەوێش بەردەوامدەبێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە مانگی شوباتی 2021، دەگەڕێتەوە عیراق و دەچێتە پارێزگای هەولێر تا 26ی شوباتی 2021 لەوێ نیشتەجێ دەبێت، پاشان دێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و لە 27ی شوباتی 2021 لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیردەکرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، تۆمەتباری دەستگیرکراو لەنەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی دلێمیە و خێزاندارە، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە.
ده‌شڵێت: "لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی 2ی تیرۆر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
PM:06:57:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 32992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت