په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى فۆرمى وانبێژى داوا ده‌كات ئه‌م كه‌سانه سه‌ردانیان بكه‌ن
وێستگەنیوز- کامەران کەریم
لێپرسراوی هۆبەی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی سەیدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، دەرچوانی زانست وبیرکاری سبەینێ سەردانی پەروەردەی سەیدسادق بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی.
ئەرسەلان ئەحمەد نامیق، لێپرسراوی هۆبەی خۆیەتی و میلاکات لە پەروەردەی سەیدسادق بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، ئاگاداری دەرچووانی وانەی بیرکاری کۆلێژی پەروەردە و کۆلیژی زانست دەکەین، فۆڕمی وانەبێژی یەدەکی ساڵانی ڕابردوویان نەماوە ، لە ڕۆژی یەک شەممە28ى شوباتى 2021، کاتژمێر 9:30 بۆ 12:30 سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک لە دیوانی پەروەردەی سه‌یدسادق بکەن، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی.
ناوبراو وتیشی، پێویستە کارتی زانیاری سه‌یدسادقی پێبێت و هه‌روه‌ها دانیشتووی قەزای سیدسادق بن، پێویستە پشتگیری دەرچوونی بەشەکەی ئامادەبکات لەکاتی گەڕاندنەوەی فۆڕمەکە یان لە هەفتەی داهاتوودا.
ڕونیشکردەوە، جگە لە دەرچووانی ئەو بەشانە لە ئێستادا فۆڕم بەھیچ بەشێکیتر نادرێت، لەبەرئەوەی بەشەکانی تر فۆڕمی ساڵی پاریان ماوە بە پێی ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کار لەسەر فۆڕمی ساڵی پاردەکرێت.
PM:07:23:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت