وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم ئاگاداریی‌ كه‌سوكاری‌ خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز- 
وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كیدا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ كه‌سوكاری‌ خوێندكاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ نیشانه‌كانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناكرد منداڵه‌كه‌ت مه‌نێره‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌. 

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كیدا داوا له‌ كه‌سوكاری‌ خوێندكاران ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه‌، "هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد به‌ نیشانه‌كانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا ئه‌وه‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ندبكه‌ و منداڵه‌كه‌ت مه‌نێره‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌". 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 14 حاڵه‌تی‌ نوێی‌ كۆرۆنای‌ گۆڕاوی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆماركردووه‌. 


PM:02:42:26/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 42940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت