ڕاوێژكاری سه‌ربازی بارزانی: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كرێت
وێستگه نیوز-
ڕاوێژكاری سه‌ربازی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكراده‌كرێت.
وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە
کفاح محمود، ڕاوێژکاری سەربازی مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو زانیاری تەواوی هێرشەکەی هەولێر یٔاشکرا دەکرێت.
شەوی 15ی شوباتی 2021، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی شاری هەولێر کراون و بەوهۆیەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە و له هێرشەدا كه‌سێك كوژراو سێ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو، لە هێرشی شەوی 15ی شوباتیش دووبارە بووەتەوە.
ئاشكراشیكردبوو، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە ، ئوتومبێلەکە جۆری (کیا)یە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشێكی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ سەر چەند پێگەیەكی چەكدارانی نزیك لە ئێران لەسنوری سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند "هێرشە ئاسمانییەكە وەڵامدانەوەیەكە بۆ ئەو هێرشە موشەكییەی كە كرایە سەر بنكەی هاوپەیمانان لە شاری هەولێر".
PM:02:16:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت