یەکەمین پەیوەندی تەلەفونی نێوان بایدن و پاشای سعودیە
وێستگه نیوز-
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەی لەگەڵ پاشای سعودیە سەلمان عەبدولعەزیز کردووە و بایدن جەختی لە گرنگی مافەکانی مرۆڤ و فەرمانڕەوایی یاسا کردۆتەوە لە جیهاندا "هەردوولا تاوتوێی پابەندبوونی ئەمەریکایان کردووە بە یارمەتیدانی سعودیەوە لە ڕوبەڕووبوونەوەی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێراندا".
ئاشكراشیكردووه" بایدن جەختی لە گرنگی مافەکانی مرۆڤ و فەرمانڕەوایی یاسا کردۆتەوە لە جیهاندا و هەردوولا تاوتوێی پابەندبوونی ئەمەریکایان کردووە بە یارمەتیدانی سعودیەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێراندا".
ئهمه لهكاتێكدایه، بهپێی میدیاكانی ئهمریكا كه له زاری سێ لێپرسراوی باڵای کۆشکی سپی بڵاوكراوهتهوه بهبێ ئهوهی ناوهكانیان ئاشكرابكات ڕایگهیاندووه، دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا چاوەڕوانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شا سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودیەیە، کە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجامبدرێت، بۆ بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی وردەکاری لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی لە ئیستەنبوڵ.
ئهو بهرپرسانهی كۆشكی سپی ئاماژهی بهوهشكردووه، (CIA) لەو بڕوایەدایە محەمەد بن سەلـمان شازادەی جێنشینی سعودیە، فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لە ئیستەنبوڵ دەرکردووە، بەڵام لە ئیدارەکەی تڕەمپ چاوپۆشی لەو دۆسێیە کردووە.
PM:01:47:26/02/2021
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت