لەسەر كۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، پارتی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە


وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، ئەوان بۆ كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ یەكێتی، هیچ هەستیارییان بەرامبەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نییە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

دەربارەی ئەوەی پارتی بەلایەوە ئاساییە كۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی بكات، فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەچاوپێكەوتنێكدا وێستگە نیوز رایگەیاندبوو "ئێمە ئەوەمان لەبەرچاو گرتووە كە رەنگە پارتی جۆرێك لەهەستیاریان هەبێت بۆ دانیشتن لەگەڵ كاك لاهور، بەڵام بەڕەسمی رایاننەگەیاندووە، بۆیە كاتێكیش دانیشتن لەگەڵ پارتی دەكەین مەسەلە گشتییەكەمان لا گرنگە نەك مەسەلەی كەسەكان".

بەڵام سەرچاوەیەكی باڵا لەپارتی دیموكراتی كوردستان بەڕووداوی راگەیاندووە، پارتی لیژنەیەكی هەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی كە پێكدێت لەهۆشیار زێباری، پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب و عەلی حسێن، یەكێتی داوای كۆبوونەوەی لەپارتی نەكردووە، بەڵام هەر كاتێكیش بیانەوێت ئامادەن بۆ كۆبوونەوە.

سەبارەت بەوەی پارتی هەستیاری هەیە بۆ كۆبوونەوە بەرامبەر لاهور شێخ جەنگی، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە، پارتی كێشەی لەگەڵ كەسایەتییەكانی نێو یەكێتیدا نییە و لەگەڵ یەكێتی مامەڵە دەكات، پێشتریش ئەو لیژنەیە لاهور شێخ جەنگیان بینیوە. 



AM:11:28:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 15608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو