هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێكی داعش لە هەولێر رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز-
دەزگای هەواڵگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئۆپراسیۆنێکی نهێنیدا "بەشار عەدوانی بەرپرسی یەکەی قەناس بەدەستانی داعش"یان لەسنوری پارێزگای هەولێر دەستگیركردوە.
دەزگای هەواڵگریی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشار عەدوانی کە لێپرسراوی یەکەی قەناس بەدەستانی داعش بووە و سەرپەرشتیكردنی چەندین ئۆپەراسیۆنی لە باشووری عێراق کردوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی "نهێنی و خێرادا" لە هەولێر دەستگیرکراوە.
ئەوەش هاتووە، ماوەی چەندین مانگە لە شارەكانی هیت و فەلوجە و پارێزگای نەینەوا بەدوای ئەو بەرپرسەدا گەڕاون و ئەمڕۆ دەستگیرکراوە.
PM:10:49:25/02/2021
ئهم بابهته 2636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت