سەدر ناوی ئهو گروپه ئاشكرا دهكات كه ناوچهی سهوزیان مووشەکباران كرد
وێستگه نیوز-
دوای هێرشه مووشەکیهكانی شهوی رابردوو، كه کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، رێبەری رەوتی سەدر ناوی ئەو گرووپ و میلیشیایانەی ئاشكرا كرد، كه ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەکباران دەکەن.
لە هەژماری تایبەتیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاویكردۆتهوه، هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر باڵوێزخانەکان لە عێراق تادێ زیاتر دەبن و، ئەو هێرشانە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییانی عێراق دروست دهكات و شکۆی دەوڵەتی عێراق لەکەدار دەکەن.
رێبەری رەوتی سەدر وتیشی: ئەو گرووپانەی بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەکان لە بەغدا سەر بە بەرەی "مقاوەمەن" و رایگەیاندووە: ئایا ترساندنی هاووڵاتییان و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانیان، لەگەڵ مقاوەمە یەک دەگرێتەوە؟ یان ناوبانگی لەکەدار دەکات و ئاستی جەماوەری دادەبەزێنێت؟.
له تویتهكهدا، موقتەدا سەدر داوای لەو گرووپانە کردووە، واز لە سەرەڕۆیی بێنن و بە پێویستیشی دەزانێ حکوومەتی عێراق دژی ئەو گرووپانە دەستەوەستان نەوەستێت.
جێگهی باسه، بەرەی "مقاوەمە"، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی شیعەمەزهەبی عێراق و وڵاتانی عەرەبی پێکدێت و بەردەوام بانگەشەی دژایەتیی ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکەن.
AM:11:33:23/02/2021
ئهم بابهته 5848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت