ئه‌حمه‌د و نوها ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
ئه‌حمه‌د و نه‌ها، كچ و كوڕێكی میسرین و وه‌ك دوو یوتیبوبه‌ر چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و زۆرجار زۆر لەیەکتر نزیک دەبنەوە و رەفتاری سەیر و نابەجێ دەکەن.
ئه‌حمه‌د ونوها له یوتیوب چالاكییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌كی زۆریشیان لێده‌گیرێت به‌هۆی هه‌ندێك ره‌فتاری نه‌شیاو كه دووره له داب و نه‌ریتی ئه‌و وڵاته.
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێیه‌یان له یوتیوب، پۆلیس ئه‌حمه‌دی 23 ساڵ و نوهای ته‌مه‌ن 30 ساڵ و نارد-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵی ده‌ستگیركرد كه وێنه‌گری ئه‌و كچ و كوڕه بووه.
پۆلیس ئه‌و كچ و كوڕه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه ره‌فتاره‌كانیان زیانی بۆ كۆمه‌ڵگه هه‌یه، هه‌روه‌ك تۆمه‌تباریشن به‌وه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا گاڵته‌یان به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت كردوه.
PM:12:20:06/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 31768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت