بۆ یه‌كه‌مجار ..چه‌ند نهێنییه‌ك ده‌رباره‌ی ئوم كه‌لسوم
وێستگه نیوزـ
له 46 هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئوم كه‌لسوم گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی میسر و عه‌ره‌ب، نه‌وه‌یه‌كی بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند نهێنییه‌كی له‌باره‌وه ئاشكرا كرد، نهێنییەکان تایبه‌تن به‌ناوی ئوم كه‌لسوم و ساڵی له‌دایكبونی.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، خالید سه‌میر خالید نه‌وه‌ی ئوم كه‌لسوم ئاشكرایكردوه كه ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه "فاتیمه ئیبراهیم سه‌ید ئه‌لبلتاجی" نییه، به‌ڵكو له بڕوانامه‌ی له‌دایكبون و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانیشدا ناوی "ئوم كه‌لسوم ئیبراهیم سه‌ید ئه‌لبلتاجی"یه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام
وه‌ك خالید سه‌میر خالید ده‌ڵێت: "هه‌مووان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئوم كه‌لسوم له كۆتاییه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می 1898 له‌دایك بووه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه و له راستیدا له 4ی ئایاری 1904 له‌دایك بووه".
سه‌باره‌ت به به‌رواری له‌دایكبونی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه كۆچكردوه، خالید ئاشكرایكردوه كه ئوم كه‌لسوم له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوه نه‌ك له ته‌مه‌نی 76 ساڵی، وه‌ك هه‌ندێك له مێژوونوسان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
PM:11:57:03/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 7880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت