ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌م شاره‌ی عیراق بڵاوبوه‌وه و هۆشدارییه‌كی توند درا
وێستگه نیوزـ
له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌یان هه‌زار مریشك توشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون و به‌رپرسانیش هۆشدارییاندا له‌وه‌ی په‌تاكه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت و بۆ مرۆڤ بگوزارێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاند كه كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه‌یان كردوه.
عەمار جەبر خه‌لیل، پارێزگاری سەلاحەدین کە 60 هەزار مریشک تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە ناسراو به H5N5 بوون و هۆشداریشی دابوو له‌وه‌ی جۆری ڤایرۆسه‌كه بۆ H5N1 بگۆڕدرێت كه ئه‌و جۆره‌یان بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
پارێزگاری سه‌لاحه‌دین داواشی لە هاوڵاتیان و خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕوبەڕبوونەوەی ڤایرۆسەکە و وتی دوای ئاشکرابوونی نەخۆشییەکە بە پەلە ژورێکی ئۆپراسیۆن پێکهێنراوە، بە مەبەستی سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە و دیاریکردنی ئەو ناوچە و کێڵگانەی کە توشی پەتاکە بوون.
دواتریش وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق رایگه‌یاند كه توانراوه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و فه‌رمانگه‌ی ڤێترنه‌ری هه‌موو مریشكه توشبوه‌كانی له‌ناو بردوه و شوێنه‌كه‌شی به درێژایی سێ كیلۆمه‌تر پاكژ كردوه‌ته‌وه.
PM:11:48:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت