شه‌ریف عه‌لی باپیر: كچه مۆدێله‌كان ناڕۆشنبیر و کەم عەقڵن، نه جوانن و نه هیچ به‌هره‌یه‌كیان تێدایه
وێستگه نیوزـ
كوڕه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش هێرشی توندی كرده‌سه‌ر كچه مۆدێله‌كان و رایگه‌یاند "ئەو بەناو-مۆدێلانە کەسانێکی داڕوخاو و فاشیلن لە ژیاندا"، ده‌سه‌ڵاتیش تۆمه‌تبار ده‌كات به تێكدانی كۆمه‌ڵگه و روخاندنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و پێی وایه ھەر یەکێك له‌و كچه مۆدێلانه لەپاڵ بەرپرسێکی ورگ زل ڕاست ده‌بنه‌وه و له ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنە خاوەنی بزنس و سەیارەو هەوادارێکی زۆر.
شه‌ریف عه‌لی باپیر، كوڕی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر كچه مۆدێله‌كان و له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بابه‌تێكی به‌ناوی "کێ بەناو-مۆدێلەکان دەردەخاو بۆچی؟" بڵاوكردوه و ده‌ڵێت "ناوەناوە کەسێکی ڕوتەڵەو بێ‌ناو دەردەکەوێ، لەناکاو دەبینی دەبێتە مۆدێل و ئەو کەناڵە ژەھراویانەش لە خزمەتیدادەبن."
كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر، كچه مۆدێله‌كان به "كه‌سانی فاشیل و داڕوخاو" ناوده‌بات و پێی وایه كه "ئەو بەناو-مۆدێلانە کەسانێکی داڕوخاو و فاشیلن لە ژیاندا، لە ڕاستیدا نە جوانن، نە ھیچ بەھرەیەکیان ھەیە بۆ دەرکەوتن، دەرخستنی جەستەشیان بەکاردێنن بۆ شاردنەوەی کەموکوڕیە مەعنەوییەکانیان"
هاوكات ده‌سه‌ڵاتیش تۆمه‌تبار ده‌كات به تێكدانی كۆمه‌ڵگه و روخاندنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و ده‌ڵێت:" ھەر یەکێك لەوان لەپاڵ بەرپرسێکی ورگ زل ڕاست دەبێتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنە خاوەنی بزنس و سەیارەو هەوادارێکی زۆر! چونکە ناڕۆشنبیر و کەم-ئەقڵن، دەسەڵات ئاسانتر دەتوانێ بەکاریانبێنێ، ئامانجی دەسەڵات لە گەورەکردن و دەرخستنی ئەو مۆدێلانە؛ تێکدان و ڕوخاندنی بەھاو بنەما ئەخلاقی و ئاینیی و کۆمەڵایەتیەکانە."
به‌وته‌ی شه‌ریف عه‌لی باپیر "دەسەڵات ناتوانێ خۆی ڕاستەوخۆ بڵێ بەرەڵا بن، تێکدەربن، فشۆڵ بن بەڵام دێت کەسانێکی بەناو مۆدێل لە دڵی خەڵکیدا شیرن دەکات ھەریەکە بە بیانوی باسوخواسێکی عاتیفی، ئەوجا لەرێی ئەوانەوە چی خەراپە ھەیە دەخزێنێتە نێو کۆمەڵگای کوردی و ئەقل و دڵی تاکەکان."
PM:11:19:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 9184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت