وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم گه‌شتی چه‌ند وڵاتێكی له‌ ده‌وازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كرد


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ لەگەڵ 21 وڵات راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بوه‌شدا كه‌ له‌ كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بڕیاریشی داوه‌ كه‌ هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان ئاسایی بکرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رێگه‌نادات  هاوڵاتیانی عیراق لەڕێگەی دەروازە سنورییەکانەوە گه‌شت بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ بكه‌ن: بەریتانیا، نەمسا، بەلجیکا، دانیمارک، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆکسەمبۆرگ، سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هیندستان، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا. 

له‌ یه‌كێك له‌ بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌ كه‌ هاتوچۆی گەشتیارانیش لە دەروازە سنورییەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخانەوە ئاسایی دەکرێتەوە و بڕیارەکانیش لە كاتژمێر 12ی رۆژی 15-1-2021 کاری پێدەکرێت. 


PM:10:06:15/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 28464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو