له دوا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا تره‌مپ سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
دۆناڵد تره‌مپ 5 رۆژی دیكه له پۆسته‌كه‌یدا نامێنێت، له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی جۆ بایدن و نزیكبونه‌وه‌ی تره‌مپ له جێهێشتنی كورسییه‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند كه كه‌رته‌كانی ئاسمانی و ده‌ریایی تاران ده‌گرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌مریكا رێكخراوی پیشه‌سازییه ئاسمانی IAIO و ده‌ریایی MIO و گه‌ردونییه‌كانی AIOی ئێرانی خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و سوپای پاسدارانی ئێرانیشی خستوه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
پۆمپیۆ به‌شێوه‌یه‌كی روونتر رایگه‌یاندوه كه ئه‌و سزایانه به‌له‌مه هێرشه‌به‌ره‌كان و مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران ده‌گرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی دیكه‌شدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كه واشنتن دوو كه‌سایه‌تی و حه‌وت قه‌واره‌ی ئێرانی به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی كه‌شتیگه‌لی بارهه‌ڵگری ئیرسل گروپی ئێرانی كه پێشتر ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، خستوه‌ته لیستی سزاكانیه‌وه.
ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئیرسل گروپ و محه‌مه‌د ره‌زا موده‌ریس خیابانی به‌ڕێوه‌به‌ری گروپه‌كه و چوار كۆمپانیای گواستنه‌وه و به‌رهه‌ومهێنانی ئاسن و پۆڵای ئێرانیی سه‌پاندبوو.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له دوا رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیاندا كه له 20ی كانونی دووه‌می 2021 كۆتایی دێت، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سزا به‌سه‌ر ئێران و به‌رپرسه‌كانیدا بسه‌پێنن.
PM:09:11:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت