ته‌ندروستیی سلێمانی: هیچ توشبویه‌كی نوێی كۆرۆنا داخڵی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كراوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتيی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا یەك توشووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوه‌ و هیچ توشبویه‌كی نوێش داخڵی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كراوه‌.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا یەك توشبوی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و 29 توشبوش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا ماون.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هیچ توشبویه‌ك داخلی نەخۆشخانەكراوه‌و و پێنج كەسیش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و یه‌ك توشبوش لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و 13 توشبوش لەژێر چاودێری چڕدان.


PM:08:59:15/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 3508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت