ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ عیراق كه‌مكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد كه‌ له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ماوه‌ كۆتایی هاتوی وڵاته‌كه‌ی، ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مكردوه‌ته‌وه‌.

كریستۆڤه‌ر میله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌و جه‌نگانه‌ رابگرێت كه‌ هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ن، ئه‌مڕۆش له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و جه‌نگانه‌ كه‌ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌.

وتیشی كه‌ ئێستا ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق  و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای هێزه‌كانی عیراق زیادی كردوه‌.

كریستۆڤه‌ر میلله‌ر ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان له‌ عیراق ده‌مێننه‌وه‌ بۆ زامنكردنی شكستهێنان به‌ داعش.


PM:08:44:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت