پارێزگاری هه‌ولێر: هێرشبه‌رانی سه‌ر سێ چێشتخانه‌كه به زوترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێن
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە شاری هەولێر چەند كەسێك دەستڕێژی گولـله‌یان لە سێ چێشخانە كرد و زیانی ماددیی زۆریان پێگه‌یاندن، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه یه‌كێك له چێشتخانه‌كان خواردنی نه‌مابوو پێشكه‌شیان بكات، له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ش پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه تاوانباران و دەرچووان لەیاسا بەزووترین کات دەستگیر دەکرێن و رێکاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
پارێزگای هەولێردا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "وەک پارێزگای هەولێر بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین ئەو تاوانبارانە لە دەست یاسا رزگاریان بێت کە بەم شێوەیە هەڵبکوتنە سەر ماڵ و موڵکی خەڵک، ئارامی و ئاسایشی شار بشوێنن و دەستدرێژی بکەنە سەر کاسبکاران".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت لەگەڵ نەبەز عەبدولحەمید سەردانی کاسبکارەکان و شوێنی رووداوەکەیان کردوه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگادا وتویانه "دڵنیابن هێزەکانمان لە ئاسایش و پۆلیس دەستکراوە کردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی تاوانباران لە زووترین كاتدا، هەرچی بە ئێمەش بکرێت بۆ هاوکاری و پاڵپشتیتان وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین".
ده‌شڵێن "تاوانباران تەقەیەکی زۆریان لە سەروپێخانە و چێشتخانەی ساماڵ کرد‌و و زەرەر و زیانێکی زۆریان بە چێشتخانەکە و دوو چێشتخانەی دیکە و چایخانەیەک گەیاندوە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دوای ئەوەی چەند كەسێك چوونەتە چێشتخانەیەك بە مەبەستی نانخواردن، خاوەنەكەی پێیوتوون خواردن نەماوە، بەو هۆیەشەوە گرژییان دروستكردووە و لە كارمەندانی چێشتخانەكەیان داوە، دواتر چوون چەكیان هێناوە و دەستڕێژی گوللەیان لەو چێشتخانەیە و چەند چێشخانەیەكی دیكە كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانە بە چەكی كڵاشینكۆف و دەمانچە تەقەیان كردووە و سێ چێشتخانە و چایخانەیەك زەروزیانی ماددی زۆریان بەركەوتوە.
PM:07:40:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت