چه‌ند شایه‌تحاڵێك: له گوندێكی هه‌ولێر برایه‌ك خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشت
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌پێی وته‌ی چەند شایەتحاڵێک بڵاویكرده‌وه كه له گوندێكی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، كه‌سێك خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندوه كه شایه‌تحاڵه‌كان پێوه كردوه و رایانگه‌یاندوه كه ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی گامێشتەپە-ی سەر بە ناحیەی گوێر لە پارێزگای هەولێر، برایەک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تەقەی لە خوشکەکەی خۆی کردووە و کوشتویەتی. پاشان تەقەشی لە زاواکەی کردووە و برینداری کردووە.
شایەتحاڵەکان دەشڵێن، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و بەهۆی ئەوە بووە کە خوشکەکەی و زاواکەی لە پێش هاوسەرگیری پەیوەندی سۆزدارییان هەبووە و بە خۆشەویستی هاوسەرگیریان کردووە، لەکاتێکدا ئەو (برای کچەکە) رازی نەبووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو کەسەی کە برینداربووە، زاوای تەقەکەرەکە، لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی هەولێر داخڵکراوە و تائێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی لێدوانی لەبارەی روداوەکەوە نەداوە و چارەنوسی ئەو کەسەی تەقەی کردوە نازانرێت.
PM:07:01:15/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت