هه‌ڵه‌بجه‌..ئۆتۆمبیلێك وه‌رگه‌ڕا و كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگە نیوز - کامەران کەریم 

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای خورماڵ-بیارە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستداو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

مقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی  پارێزگای   هەڵەبجە بە  وێستگە نیوز- ی  ڕاگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ  هەینی لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتومبیلێکی جۆری جیب لیبرتی لەسەر ڕێگای هەڵەبجە-هەورامان نزیک بازگەی دەرەشیش   ژنیک بەناوی (س ع  س)  تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی پارێزگای سلێمانی گەڕەکی  فەرمانبەران گیان لەدەست دەدات و پێنج سەرنشینی دیکە بریندار دەبن."  

وتیشی:" لەبەر سەختیی برینەکانیان دوو برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کران و 3 برینداریشان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەن." 

ڕونیشیکردەوە:" تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کرا شۆفیری ئوتومبیلە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێ  مادەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پولیسی خورماڵ ڕێکخراوە."


PM:06:19:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت