کۆمپانیای دیلۆیت: بڕی 294 ملیۆن دۆلاری هەرێم لە بانكێكی لوبنان گلدراوەتەوە


وێستگە نیوز-

کۆمپانیای دیلۆیت رایدەگەیەنێت، بڕی (294 ملیۆن و 338 هەزارو 232) دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بانکێکی وڵاتی لوبنان گلدراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 2021/1/15، کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی زانیاریی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ 9 مانگی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە ، بەپێی ڕاپۆرتەکە، بڕی (294 ملیۆن و 338 هەزارو 232) دۆلاری داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بانکێکی وڵاتی لوبنان  گلدراوه‌ته‌وه‌.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، تائێستا بانكەكان لە لوبنان بەردەوامن لە سەپاندنی كۆت و بەند، لەسەر جموجۆڵی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات.

كۆمپانیای دیلۆیت ساڵی 1845 دامەزراوە، بارەگای سەرەكی لە شاری نیۆركە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 5ی تشرینی یەكەمی 2016، بە مەبەستی وردبینیكردن لە داهاتەكانی نەوتی كوردستان گرێبەستی لەگەڵدا كراوە.


PM:06:05:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت