خۆپیشاندان له قهزای دوكان سازكرا و رێگهی كۆیه داخرا
وێستگه نیوزـ
لە سنوری قەزای دوکان خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانییەوە ئهنجامدرا و هاوڵاتیان رێگای سەرەکیی دوكان و کۆیەیان داخست.
كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردهوه دانیشتووی سێ گوندی سنوری قەزای دوكان ئهمڕۆ ههینی خۆپیشاندانێكیان ئهنجامدا و گلەییان لە کەمیی خزمەتگوزاری و کەمیی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی دهكهن، خۆپیشاندهران رێگای سەرەکی کۆیە – دوکانیان داخستوە و داوایان كردوه لە لایەنە پەیوەندیدارەکان به دهم داواكارییهكانیانهوه بێن.
بهپێی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، خپیشاندانەکە لە کەلکە سماق دەستپێکردووە و هاوڵاتیانی ناڕازی ئاگریان لەسەر رێگای سەرەکی کردوەتەوە.
ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکاندا، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی روو لە کەمی دەکات و بەرپرسانیش هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا لەو وەرزانەدا دەگەڕێننەوە و لەبەرامبەردا هاوڵاتیانیش دەڵێن، کە بەهۆی دابەشنەکردنی نەوت و نەبوونی سوتەمەنییەوە، کارەبا بۆ گرمکردنەوە بەکاردەهێنن.
PM:04:55:15/01/2021
ئهم بابهته 3612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت