دیلۆیت داتای هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە


وێستگە نیوز-
كۆمپانیای دیلۆیت زانیارییەكانی بەرهەمهێنان، هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی بۆ 9 مانگی یەكەمی ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە ئەوەش لەچوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راپۆرتەكە لە سەرەتای ساڵی 2020 تاكو مانگی 9ی 2020 هەرێمی كوردستان 124 ملیۆن و 798 هەزار و 921 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
 
هەروەها كۆی گشتی نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار بووە و دوای دەركردنی پارەی حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت و تێچووەكانی دیكە، ئەوەی كە سافی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەتەوە 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە. 

(بەرهەمهێنان  124,798,921 بەرمیل، هەناردەكردن بە بۆری 118,720,827 بەرمیل، كۆی گشتیی نەوتی فرۆشراو 3,176,136,721 دۆلار، سافی داهاتی وەرگیراو 1,831,781,964 دۆلار)، (نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو: چارەگی یەكەم 51.151 دۆلار، چارەگی دووەم 15.781 دۆلار، چارەگی سێیەم 31.669 دۆلار).


PM:03:12:15/01/2021






ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت