لەهەڵەبجە دەوامی فەرمانگەیەك تا 20 رۆژ راگیرا


وێستگە نیوز-
سەرۆكایەتی شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بیناكەیانەوە، دەوامكردن بۆ ماوەی 20 ڕۆژ رادەگرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا هاتووە، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بیناكە، دەوام كردن لە شارەوانی هەڵەبجە تا  20 ڕۆژی دیكە رادەگیرێت.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بەڵام ئەو بەشانەی پێویستین لە بەشی ئامێرەكان دەوام دەكەن و كاروباری هاووڵاتیان بەڕێدەكەن لەكاتی پێویستیدا.


PM:01:57:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو