سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق سوپاسی فراكسیۆنە كوردییەكان دەكات


وێستگە نیوز-

د.جوان ئیحسان، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق سوپاسی فراكسیۆنە كوردییە جیاوازەكان دەكات كە لەماوەی كاركردنی وەك سەرۆكی فراكسیۆن، هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوانیان هەبووە.

د.جوان ئیحسان، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق لەفەیسبووكی خۆیەوە پەیامێكی ئاڕاستەی فراكسیۆنە جیاوازە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق كردووە و رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ماوەی دیاریكراوی خۆی لە سەرۆكایەتیكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق كۆتایی هات، سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگییان دەكات.

د.جوان ئاماژەی بەوەكردووە "شانازی دەكەم كە وێڕای جیاوازییە فكری و سیاسیەكانمان، هەمیشە لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و بابەتە سترایتیژیەكان یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بووین و بەیەكەوە كاركردن لەگەڵتان ئەزموونێكی گرنگ و لەبیر نەكراوە".

دوێنێ د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستەكەی راگەیاند و لەلایەن حیزبەكەشەوە ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق كرایە سەرۆكی فراكسیۆنەكە.




PM:01:18:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 10696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت