وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی توند لەترەمپ دەگرێت


وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی توند لەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەگرێت و پێی دەڵێت بنەما دیموكراسییەكانی خستۆتە ژێر پێی.

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، رووداوەكانی هەفتەی رابردووی ئەمەریكا دەبێت وا لە وڵاتە دیموكراسییەكان بكات كە لێكۆڵینەوە لە دوژمنە نێوخۆییەكانیان بكەن.
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، توانای بەرپرسانی سیاسیی وەكو ترەمپ بۆ "خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و هاندانی توندوتیژی" بەشێكی بەهۆی گۆڕانی ئاسۆی رۆژنامەوانییە و وتویەتی "نابێت رێگە بە كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكان بدرێت را و بۆچوون لە ئازادیی رادەربڕین جیابكەنەوە".
 
هەفتەی رابردوو، فەیسبووك، ئینستاگرام و تویتەر ئەم هەفتەیەش سناپچات هەژمارەكانی دۆناڵد ترەمپیان داخست دوای ئەوەی بەشێك لە لایەنگرانی هەڵیانكوتایە سەر كۆنگرێس.


PM:01:02:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت