وەزیری نەوتی عێراق: لەم دۆخەدا ناتوانین دەستبەرداری هاوردەكردنی گاز بین لە دەرەوە

‌ئیحسان عەبدولجەبار

وێستگە نیوز-
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخەی ئێستا وڵاتەكەی ناتوانێت دەستبەرداری هاوردەكردنی گاز بێت لە دەرەوە، چونكە لە توانایدا نییە بەشی پێویست گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بەرهەم بهێنێت.
 
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پاڵاوگەی سەڵاحەددین توانای بەرهەمهێنانی 60 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتی گەورە بۆ پەرەدان و پێشكەوتن لە عێراق دەڕەخسێنێت، هەروەها هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان.
 
ناوبراو روونیكردۆتەوە، بە ئامانجی بەرهەمهێنانی زیاتری گازوایل لە حوزەیران و تەمووزی داهاتوو چەند یەكەیەكی دیكە بۆ پاڵاوگەكە زیاد دەكرێن و دەڵێت، لەكۆتایی ساڵی 2022 كارگەی بەرهەمهێنانی غازی بەسرە، لە سێ مانگی یەكەمی 2023 كارگەیەكی گاز لە پارێزگای میسان و بڕیاریشە لە ساڵی 2024 كارگەیەك لە پارێزگای زیقار بكرێنەوە.
 
ئیحسان عەبدولجەبار، ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پلانی وەزارەتی نەوت، كۆی بەرهەمی ئەو گازەی لە ساڵی 2021 تاوەكو ساڵی 2025 زیاد دەكرێت، دەگاتە هەزار و 500 ملیۆن پێ سێجا.
 


AM:09:47:15/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو