گۆرانیی بلاك ماما 103 ملیۆن بینه‌ری تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوزـ
گۆرانیی Black Mama كه باندی موزیكی aespa ی كچانی كۆریای باشور به‌رهه‌میان هێناوه له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا زیاترله 103 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌و بانده موزیكه كه سه‌ربه كۆمپانیای SM ی كهیفخۆشییه و به‌مدواییه جه‌ماوه‌رێكی زۆری بۆخۆی په‌یداكردوه له 17ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 گۆرانیی Black Mamaی به‌رهه‌مهێناوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا 103 ملیۆن و 167 هه‌زار و 836 بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌م رێژه‌ی بینه‌ره خێراترین و پڕترین ئاستی جه‌ماوه‌رییه له مێژویی موزیكی پۆپی كۆریای باشور و له ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێری بڵاوكردنهوهشیدا، كلپیهكه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد كه گه‌یشته 21 ملیۆن بینه‌ر.
PM:06:00:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت