هه‌یفا یەک شه‌ق له 2020 ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وادیاره هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی له ساڵی 2020 زۆر بێزار بووه، چونكه بۆ ماڵئاوایی ڤیدیۆیه‌كی فلیم كارتۆنی له هه‌ژماری خۆی داناوه كه كچێكه و شه‌قێكی توند له ساڵی 2020 ده‌دات.
هه‌یفا وه‌هبی داوای له ساڵی نوێ كردوه هاوڕێیه‌تی قبوڵ بكات و ببنه دۆستی یه‌كتر، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر هاتنی ساڵی نوێ نوسیویه‌تی "له 2020 رزگارمان بوو، 2021 ده‌توانین ببینه هاوڕێ؟ خوایه 2020 بڕوات و نه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر شتێك تۆم بیربخاته‌وه رقم لێیه‌تی، له‌به‌ر 2020 رقم له شۆڕشه له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌نده‌ره‌كه له دز و درۆزنه‌كان، رقم له كۆرۆنایه، رقم له سیاسه‌ته".
هه‌یفا ده‌ڵێت "له 2020 خه‌ڵك و ماڵ و وڵاتمان له‌ده‌ستدا، ساڵێكی قورس بوو، به‌ڵام زانیمان كێ له ته‌نگانه له‌گه‌ڵمانه و كێ به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك خۆشی ده‌وێین، خه‌ڵكی پاك ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكی پیسیش وه‌ك ژه‌هر رۆیشتن، ئێمه گۆڕدراین و ئه‌وله‌ویاته‌كانیشمان گۆڕدرا".
PM:10:31:03/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت