به‌ڤیدیۆ: یەکەم وڵات پێشوازی لە ساڵی نوێ‌ کرد


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، وڵاتی نیوزلەندا بوو بە یەکەم وڵات کە پێشوازی لە ساڵی نوێی 2021 کرد و لە ئێستادا سەرقاڵی ئاهەنگ گێڕانن.

جیاوازی کات وایکردووە لەو وڵاتەدا ئاهەنگی سەری ساڵ بگێردرێت لە کاتێکدا، هێشتا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان 10 کاتژمێری ماوە بۆ چوونە ناو ساڵی نوێوە. 

وڵاتی نیوزلەندا دەکەوێتە سەر زەریای هێمن، ئەم وڵاتە لە دوو دورگەی گەورە و چەندین ناوچەی دیکەی ئۆتۆنۆمی پێکهاتووە. زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە ئیرلەندی و بەریتانییە کۆنەکان پێکهاتوون و چەندین ئاین و نەتەوەی جیاوازی دیکەشی تێدا دەژین، بەڵام کۆنترین ورەسەنترین کۆمەڵە مائوریەکانن کە هەزاران ساڵە تیایدا دەژین.
نیوزلەندا لە ساڵی 1907 توانی سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت لە ئێستادا یەکێکە لە وڵاتە گەشەسەندووەکانی جیهان و پایتەختەکەی شاری (ویلنگتۆن)ە. 

بەهۆی جیاوازی کات و شوێنی جوگرافیەوە، پێش 10 کاتژمێر لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، ئاهەنگی سەری ساڵی نوێیان گێرا.



PM:02:40:31/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت