په‌نسلڤانیا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد و سه‌ركه‌وتنی بایدنی دوپاتكرده‌وه
بایدن و ترەمپ
وێستگه نیوزـ
حاكمی ولایەتی پەنسلڤانیا ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی لە بەرژەوەندی جۆ بایدن په‌سه‌ند كرد، به‌وه‌ش، تره‌مپ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بێ هیوا بوو بگاتەوە بە کورسییەکەی.
تۆم وۆڵف، حاكمی ولایەتی پەنسلڤانیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌می 2020، بەپێی یاسا فیدراڵییەکان ئەنجامی هەڵبژارنەکەی 3ی نۆڤه‌مبه‌ر بۆ پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئه‌مریكا پەسەند کرا.
تۆم وۆڵف وتیشی كه به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه نوسراوی تایبه‌ت به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی لە سەرکەوتنی جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و کامالا هاریس، بۆ جێگری سه‌رۆك واژوو كردوه.
به راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌نسلڤانیا، دۆناڵد ترەمپ، ركابه‌ری بایدن هێندەی دیکە بێ هیوا دەبێت لەوەی هیچ گۆڕانکارییەك بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا بێت کە تیایدا جۆ بایدن بە جیاوازییەکی زۆر توانی سەرکەوتنی تێدا بەدەست بهێنێت.
PM:08:18:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت