ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
وێستگه نیوز ـ
ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان، روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه و تیایدا رایدهگهیهنێت، تەنیا ئەو راگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەکرێنەوە، گوزارشت لە رای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەن و هەر شتێکی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش نییە.
له بهشێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت رەت دەکەینەوە، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان".
ئەوەش هاتووە: "هەموو هەوڵێکیش بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتە فەرمییەکان، لە ژێر هەر فشارێکدا بێت رەتدەکەینەوە".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هاتووە: "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم هەوڵە نەزۆکانە، لە کارەکانمان ساردمان ناکاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچەڵکردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێکی تێکدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم کارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".
شهوی رابردوو وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لەبەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێکھاتووە لە پێنج ئەندامی سەرەکی کە بریتین لە راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، سەرۆکی دەزگای زانیاری، سەرۆکی دەزگای پاراستن، و سەرۆکی ھەواڵگریی پێشمەرگە".
ئهوهشی وتبوو: "لەم پێنج ئەندامە، سێ ئەندامیان لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و تەنھا دوو ئەندامیان پارتین، بەڵام دوای پرسیار کردن لە ھەرسێ ئەندامە باڵاکەی یەکێتی لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم، دەرکەوت کە بەرپرسانی یەکێتی بە ھیچ جۆرێک ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرە نین کە رۆژی 26\10\2020 لە رێی بەیاننامەیەک بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوکراوەتەوە".
راگهیهندراوهكه ئاماژهی بهوهشدابوو، "بۆیە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشکی یەکێتی، ئەم بەیاننامەیە و ھەر بەیاننامەیەکی تری لەم چەشنەی ئەنجومەنەکە رەتدەکەنەوە، بە ھەندی وەرناگرن و نایسەلمێنن، چونکە ئاگاداری رووداوی لەو جۆرە نین کە لە ھەرێم روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێکەوە راگەیەندراو بڵاوبکرێتەوە کە پێش بڵاوکردنەوەی، ئەندامە سەرەکییەکانی پرسوڕایان پێ نەکرابێت".
دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پوچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد، کە پەیوەندییان لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکاندا هەیە.
PM:12:42:27/10/2020
ئهم بابهته 8128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت