تەقینەوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رویدا و دو کەس گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەفرین
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک پردی نوێی شارەکە کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە بەڕێوەدەبردرێت، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە تەقینەوەکە بەربەستێکی هێزەکانی پۆلیسی بەئامانجگرتوە لەسەر رێگەی جندریس لەناوەندی شاری عەفرین.
دۆخی نائارامی سوریا بەگشتی و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتی بووەتە جێگەی رەخنەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و لە راپۆرتەکانیاندا چەندین پێشێلکاری گروپە چەکدارییەکانیان تۆمارکردوە و داواکراوە کۆتایی بە فرەهێزیی و کارکردن لەدەرەوەی یاسا لەو ناوچانە بهێندرێت.
PM:08:25:26/10/2020
ئهم بابهته 2776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت