مه‌زڵوم كۆبانی: ماكرۆن موسڵمانانی له داعش پاراست و ئه‌ردۆغانیش یارمه‌تیی داعشی دا
مه‌زڵوم كۆبانی
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوپاتكرده‌وه و دژی ئه‌و هێرشانه وه‌ستایه‌وه كه سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یكاته‌سه‌ری.
مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند سەرۆکی فەڕەنسا هاوکاری موسڵمانەکانی کردووە بۆ پاراستنیان لەدەستی داعش و ئەردۆغانیش کە یارمەتی داعشی داوە ئیسلام بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.
مه‌زڵوم كوبانی ده‌ڵێت:"ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا هاوکاری موسڵمانانی کرد بۆ پاراستنیان لەدەستی داعش و ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو بۆ لەناوبردنی ئەو رێکخراوە و پاراستنی بەها مرۆییەکان".
له‌باره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشه‌وه ده‌ڵێت:"لە بەرامبەردا، ئەردۆگان کە یارمەتی داعشیی دا ئەوا گوزارشت نیە لە هەستی موسڵمانان و دنیای ئیسلام، ئەردۆغان ئاینی ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکاتی بەکار دەهێنێت."
ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژییەکی ئاینیی لەنێوان فەڕەنسا و موسڵمانانی وڵاتەکە و جیهان به‌هۆی سه‌ربڕینی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسا و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه دروستبووە، سەرۆک كۆماری تورکیاش وەک به‌رگریكار له ئاینی ئیسلام و موسڵمانان خۆی بردووەتە ناو گرژییەکەوە.
PM:07:36:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت