به‌ڤیدیۆ: ئه‌ردۆغان گاڵته به دوكاندارێك ده‌كات و ده‌ڵێت بڕۆ ئه‌م چایه بخۆره‌وه
وێستگه نیوزـ
گاڵته‌پێكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به دوكاندارێك چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توڕه كردوه وەڵامەکەی ئەردۆغان بۆ دوکاندارەوە وەک ئەوە وابووە بڵێیت "ئەگەر نان نییە، بسکیت بخۆ".
شه‌ممه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی ولایه‌تی مه‌لاتیه‌ی كرد و چووه ناو خه‌ڵكه‌كه و له‌ناو پاسێكی بچوكه‌وه و گوێی بۆ شۆفێرانی گواستنه‌وه‌ی گشتی گرت كه باسی كێشه‌كانیان بۆ ئه‌ردۆغان ده‌كرد.
خاوه‌ن دوكانه‌كه كه له ده‌وری ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه سكاڵای خراپی باری گوزه‌ران و ژیانی خۆی بۆ سه‌رۆك كرد كه به‌هۆی بێكاری و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركییه‌وه كاروكاسبیان نه‌ماوه و پێی وتی "جه‌نابی سه‌رۆك، ناتوانین نان په‌یدا بكه‌ین و بیبه‌ین بۆ ماڵه‌وه".
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامدا وه‌ك پشتگوێخستنی سكاڵاكه و گاڵته‌كردن به‌و هاوڵاتییه، کیسە چایەکی بۆ دوكانداره‌كه هەڵدا و پێی وت "ئه‌م تێبینییه‌ت زیاده‌ڕۆیی تێدایه، ها بگره ئه‌م چایه بخۆره‌وه و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌ره".
ڤیدیۆكه‌ی ئه‌ردۆغان و دوكانداره‌كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاوبوه‌وه و هه‌ر زوو بووه مایه‌ی ره‌خنه، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان به وه‌ڵامه‌كه‌ی ماری ئه‌نتوانێت، شاژنی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسا چوواند و له‌كاتی شۆڕشه‌كه‌دا وتبووی "ئه‌گه‌ر هه‌ژاره‌كان نان نییه بیخۆن، با كێك بخۆن".
فایه‌قی ئۆزتورك، وته‌بێژی پارتی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی ئه‌و گاڵته‌یه‌ی ئه‌ردۆغانی داوه‌ته‌وه و له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "پارچه نان و قاشه كێكێك ده‌بێت به خۆڕایی بن، كه ئه‌وانه نه‌بێت چا چۆن بخورێته‌وه، به‌ڵێ راسته كابرا زیاده‌ڕۆیی كردووه، ئه‌وه نییه لیره به‌رامبه‌ر دۆلار هاڕه‌ی كردوه و 8 لیره به دۆلارێكه؟"
PM:06:11:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت