زیاتر له‌ هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێم توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 283 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 23 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 283 كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 23 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە هه‌زار و 283 توشبوی نوێ تۆماركراون 486 هەولێر، 232 سلێمانی، 12 راپه‌ڕین، 65 گه‌رمیان، 452 دهۆك، 36 هەڵەبجە).

هه‌ر له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا، 333 تووشبووش چاكبوونەوە 146 هەولێر، 33 سلێمانی، 35 گەرمیان، 2 راپه‌ڕین، 92 دهۆك، 25 هەڵەبجە)، هاوكات هه‌ر له‌ هه‌مان ماوه‌دا 23 توشبوش گیانیان لەدەستداوە 6 هەولێر، 11 سلێمانی، 2 ڕاپەڕین، 2  دهۆك، 2 ‌هەڵەبجە).

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی توشبوانی هەرێم گەیشتە 70 هەزار و 155 كەس، 40 هەزار و 434 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 377 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:58:26/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت