ته‌ندروستیی عیراق: 48 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 48 كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  سێ هه‌زار و 691 توشبوی‌ نوێش تۆماركراوه‌. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ ڕابردوی‌ تایبه‌ت  به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، سێ هه‌زار و 691 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 455 هه‌زار و 398 توشبوو.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی‌ عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 48 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشتوه‌ته‌ 10 هه‌زار و 671 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هه‌زارو 244 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 384 هه‌زار و 593 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


PM:03:42:26/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت