فڕۆكه‌كانی روسیا 78 چه‌كداری سوریی سه‌ربه توركیایان كوشت
فرۆکەکەی روسیا لە AFPیەوە
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا بۆردومانی چه‌كدارانی سه‌ربه گروپی "فه‌یله‌قی شام"یان له شاری ئیدلب-ی سوریا كرد و 78 چه‌كداریان كوشت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا سه‌ربازگه‌یه‌كی گروپی ناوبراویان بۆردومان كردوه كه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه توركیان و له سه‌روبه‌ندی ده‌رچووندا بوون له ته‌واوكردنی مه‌شق و راهێنانێكی سه‌ربازی.
فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌كی جه‌به‌ل دوه‌یله-ی سه‌ربه شاری ئیدلب-یان بۆردومان كردوه كه چه‌كداره‌كانی (فه‌یله‌قی شام)ی تێدا جێگیره و 78 چه‌كداریان كوشتوه.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌یله‌قی شام كه گروپێكی ئیسلامیی توندڕه‌وی سوریایه ده‌ستی به‌سه‌ر خۆرئاوای شاری ئیدلبدا گرت و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شقی به‌دیل گرت.
فه‌یله‌قی شام سه‌ربه ده‌ستی رزگاریخوازی شام-ه و به لقی رێكخراوی قاعیده له سوریا داده‌نرێت و ئێستاش ئه‌و چه‌كدارانه به فه‌رمانی توركیا ده‌جوڵێنه‌وه و كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی كورد له رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PM:03:28:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت