یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌ب سه‌ره‌خۆشیی له حزبی به‌عسی عیراق كرد
عیزه‌ت دووری
وێستگه نیوزـ
حزبی به‌عسی ئوردن پرسنامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی عیزه‌ت دووری، جێگری سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی پێشوی عیراق بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی كۆنگره‌ی میللی عه‌ره‌ب كه ده‌كاته حزبی به‌عسی ئوردن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا خه‌مباریی خۆی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی عیزه‌ت دووری راگه‌یاندوه و ده‌ڵێت "عیزه‌ت دوری هاوه‌ڵی شه‌هیدی گه‌وره، ئه‌بو عوده‌ی بووه"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشوی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراوه له عیراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، حزبی بەعسی ھەڵوەشاوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عیزەت دووری جێگری پێشووی سەدام حسێن، ماوەی چەند ساڵێكە سەركردایەتی رێكخراوێكی چەكداری دەكات بەناوی بزوتنەوەی نەقشبەندی، كە لە پاش داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە خۆی حەشارداوە و ئەمریكاش بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هەركەسێك تەرخانكردبوو، كە زانیاریی بدات لەسەری، ببێتە هۆی دەستگیركردن یان كوشتنی.
هاوکات ماڵپه‌ری CNN لە سەرچاوەیەکەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دوێنێ یەکشەممە دوری لە گۆڕستانێکی نهێنیدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به ئاماده‌بوونی ژمارەیەک لە خزم و کەسەکانی به خاك سپێردراوه".
عیزەت ئیبراهیم دوری، جێگری سەرۆك كۆماری پێشووتری عیراق سەدام حسێن بوو، كە دوای هەڵوەشانەوه‌ی حزبی بەعس لە عیراق، سەرپەرشتی شانە نووستووەكانی حزبەكەی دەكرد.
دوری ساڵی 1942 لەدایکبووە و وەزیری ناوخۆ بووە و پۆستی وەزیری کشتوکاڵیشی وەرگرتووە بۆ ماوەیەک، داواکراوی ژمارە شەش بوو لە لای ئەمریکییەکان لە دوای ساڵی 2003ەوە.
دوای رووخانی رژێمی سەدام لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە ساڵی 2003 و پاشان لە سێدارەدانی سەدام حوسێن لە ساڵی 2006، حزبی بەعس رایگەیاند عیزەت دووری پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکەی پێدراوە.
لەدوای کۆنترۆڵکردنی عیراق لەلایەن ئەمریکاوە، 10 ملیۆن دۆلار لەلایەن سوپای ئەمریکاوە وەک دیارییەک راگەیەنرا بۆ ئەو کەسەی زانیاری دروست لەسەر شوێنی عیزەت دووری ھەبێت، کە ناوی لەنێو لیستی 55 داواکراوەکەی ئەمریکا ھەبوو.
PM:02:59:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 12248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت