رۆژێك پشوو له ههرێمی كوردستان راگهیهندرا
وێستگه نیوز ـ
بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە، رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یهكهمی 2020، پشووی فەرمیە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەگەرچی بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ 12ی رەبیعولئەوەل و یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلامە پشووی فەرمیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود بەڕێوەناچێت.
رۆژی 17ی ئەم مانگە، لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و لیژنەی مەراسیمی خوێندنەوەی مەولود لەو شارە بڕیاردرا، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی گشتی، مەراسیمی یادی مەولود (یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام) بەڕێوەنەچێت.
هەر ئەمڕۆش هێمن قادر، جێگری پارێزگاری ههولێر رایگەیاند، "له ههر حاڵهتێكی پرسه و ئاههنگ گێڕان له ماڵان و له شوێنێكی گشتی ئهوا پێبژاردنیان پێدهكرێت به دوو ملیۆن دینار".
PM:01:21:26/10/2020
ئهم بابهته 10740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت